زەنگۆڵە بەکارهێنان و وەرگرتنی یان دیتنی لەخەودا چەند لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
خەوننامەی کوردی، بەشی زە: زەنگۆڵە:
ئیبن سیریین دەڵێ: زەنگۆڵە لەخەودا نیشانەی شەڕ و ناکۆکییە. ئەگەر کەسێک دیتی ناسیاوێک زەنگۆڵەیەکی پێدا، واتە ناخۆشی دەکەوێتە نێوانیان لەگەڵ ئەو کەسەدا.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی زەنگۆڵەی ئاڵتوونی هەبوو یان کەسێک پێدا، واتە لەگەڵ کەسێک ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان و زەنگۆڵەی زیوینیش هەمان لێکدانەوەی هەیە. ئەگەریش زەنگۆڵەی مسین یان زەردی هەبوو، واتە لەگەڵ پیاوێکی نەزاندا ناکۆکی دەکەوێتە نێوانیان.

Comments
Post a Comment