بۆخۆتان دەیبینن سوپای تیرۆریستی پاسداران بنکەی نیزامیان لە قوتابخانەکە دانابوو تاکوو بۆردوومان بکرێت..
بەپێی ڕاپۆرتەکانی مانگی ئازار، تاکوو نیسانی 2026، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان (شەجرە تەیبە) لە شاری میناب لە ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیان کوژران. ڕاپۆرتەکان ژمارەی قوربانییەکان لە نێوان ١١٥ بۆ زیاتر لە ١٦٠ کەس دەخەنە ڕوو، کە لە ئەنجامی داڕمانی سەقفی قوتابخانەکە بەهۆی بۆردومانەکەوە ڕوویداوە.
وردەکاری ڕووداوی بۆردومانی قوتابخانەی میناب:
کات و شوێن: هێرشەکە لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٤٠٤ لە میناب لە پارێزگای هۆرمۆزگان ڕوویدا، لەکاتێکدا خوێندکاران لە پۆلدا بوون و سوپای پاسدارن بەس دەرگای ئەو قوتابخانەی قەپات کردبوو کە کارەساتی مرۆی ڕووبدات و هەستی جیهانی پێ بجووڵێنێت و بیکاتە بابەتێکی مرۆی و بە دونیادا بڵاوی بکاتەوە، ئەوەی شارەزای ئەم ڕژێمە بێت، هەموو چەند ساڵ جارێک ئەو کارانەی کردووە، بەتایبەت تەقاندنەوەی، فڕۆکە نەفەر هەڵگرە ئۆکرانییەکە لە شاری تاران.
قوربانییەکان: ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ١١٥ بۆ ١٦٥ خوێندکار کوژراون و دەیان خوێندکاری دیکەش بریندار بوون.
دەرئەنجامەکان: ڕووداوەکە کاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەی گشتیی ئەو خوێندکارانە لە شەڕەکەدا کوژراون.
ڕزگاربووان: ڕاپۆرتەکانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکارە ڕزگاربووانی ڕووداوەکە بڵاو کراونەتەوە، کە تێدا باسی ئەوە دەکەن، کە سوپای تیرۆریستی پاسداران بە مامۆستاکانی ئەو قوحابخانەیان گوتبوو، نابێ هیچ کەس قوتابخانە بەجێبهێڵێت و دەرگا داخراوە و کەس نابێ بچێتە دەرەوە.
تێبینی: هەرکەسێکیش ڤیدیۆی کچە ڕزگاربووە قوتابییەکانی دەوێت، کە باسی داخرانی دەرگای قوتابخانەکە دەکەن لە لایەن سوپای تیرۆریستی پاسدارانەوە تاکوو بۆی بنێرین.
%20%D9%84%DB%95%20%D8%B4%D8%A7%D8%B1%DB%8C%20%D9%85%DB%8C%D9%86%D8%A7%D8%A8%20%D9%84%DB%95%20%D8%A6%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%86.jpg)
Comments
Post a Comment