لە کاتێکدا کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران گەیشتووەتە قۆناغی "لێدانی گورزی کۆتایی"، سوپای تیرۆریستی پاسداران لە هەوڵێکی دژە مرۆیی نوێدا، منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵ بۆ نێو ڕیزەکانی شەڕ ڕادەکێشێت.
جێگری کلتووری سوپای تیرۆریستی پاسداران "محەممەد ڕەسولوڵڵا"ی تاران ڕایگەیاندووە کە ڕێکخستنێکیان بە ناوی "ڕەزمەندگانی مەدافعی وەتەن-جەنگاوەرانی بەرگری وڵات" دەست پێکردووە و تێیدا منداڵانی تەمەن ١٢ ساڵ و بەرەو سەر ناونووسی دەکەن.
ئەم هەنگاوەی سوپای تیرۆریستی پاسداران بۆ بەکارهێنانی منداڵان وەک قەڵغانی مرۆیی، هاوکاتە لەگەڵ ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە پلانی پێنتاگۆن بۆ وەشاندنی گورزێکی سەربازیی گەورە و ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران.
ڕژێمی کۆماری نائیسلامی ئێران کە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە تووشی داڕمان بووە، جارێکی تر وەک سەردەمی شەڕی ئێران-عێراق و سەرکوتی شۆڕشی "ژینا"، منداڵان دەکاتە سووتەمەنیی مانەوەی دەسەڵاتە داڕماوەکەی.
سوپای تیرۆریستی پاسداران لە ژێر ناوی "یارمەتیی گەلی" دەیەوێت بە فریودانی مێرمنداڵان، بۆشاییە ئەمنییەکانی خۆی پڕ بکاتەوە.

Comments
Post a Comment