دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵکی ئێران: دەست بەسەر دامودەزگاکانتاندا بگرن و تاوانباران بناسنەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، خۆپیشاندەرانی ئێرانی بە نیشتمانپەروەر پێناسەکرد و هانی دا بۆ بەردەوامبوون لە شەڕەکە.
ترەمپ نووسیویەتی: نیشتمانپەروەرانی ئێران بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین، دەست بەسەر دامودەزگاکانتاندا بگرن، ناوی بکوژان و دەستدرێژیکاران تۆمار بکەن، باجی قورس دەدەن، هەموو کۆبوونەوەکانم لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێمی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە تا کوشتنی بێ واتای خۆپیشاندەران دەوەستێت، هاوکاری لە ڕێگایە.
Comments
Post a Comment