ڕێککەوتن کرا لەگەڵ دیمەشق کە دان بە هەبوونی ستاتۆی ڕۆژئاوای کوردستاندا بنرێت و هەسەدە بە شێوەی چوار لیوا لە حەسەکە، کۆبانێ، قامشلۆ و دێرک لە ژێر وەزارەتی بەرگری سووریا دروست بکرێت و هاوکات هێزی تایبەت بە ژنانیش بە فەرمی لە ژێر هەمان وەزارەت جێگا دەگرێت.
وە جێگای ئاماژەیە کە سیستەمی خۆبەڕێوبەری وەکوو ئەنجومەن، کۆمین و هێزەکانی ئاسایش وەک خۆیان دەمێننەوە و هاوکات ڕێگاکانی هاتووچوو لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستان و شوێنەکانی دیکەی سووریا بە شێوەی ئاسایی خۆی دەکرێتەوە. وەکوو زانراوە هەندێک دامودەزگای فەرمی حکومەتی سووریا دەگەڕێتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، واتە بە شێوەیەکی دیکە ڕۆژئاوای کوردستان وەکوو هەرێمێکی فیدراڵی لێدێت لە سووریا.
هەر وەها زانراوە کە لە قۆناخی دووهەمدا بەگوێرەی ڕێکەوتنەکە سەرجەم ئاوارەکانی عەفرین، سەرێکانی و گرێسپی دەگەڕێنەوە شوێن و واری خۆیان.
سەرچاوە: ئەمیر ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژئاوای کوردستان
........................................................................................................................
کوردی ڕۆژئاوا سەرکەوتنی بەدەست هێنا و میدیای عەربی دانی پێدانا:
لە کاتێکدا سوپای سوریا هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبار کرد بەوەی "پێگەکانی" لە دەوروبەری ناوچەی عەین ئەلعەرەب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە "زیاتر لە 25 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ" کردۆتە ئامانج، نورەدین ئەلبابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت نایەوێت وڵاتەکە بکێشرێتە ناو شەڕی ناوخۆەوە.
ئەلبابا لە لێدوانێکیدا بۆ ئەلعەرەبیە وتی: حکوومەتی سووریا سەبر و خۆڕاگری خۆی نیشانداوە بۆ چوونە ناو ناوچە کوردنشینەکان بۆ ئەوەی وڵاتەکە نەکێشێتە ناو شەڕی ناوخۆوە.
“پەرەپێدانی ململانێی نەتەوەیی”
ئەلبابا ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (هەسەدە) لەڕێگەی میدیاکانیەوە ململانێی نەتەوەیی نێوان عەرەب و کوردەکان زیاتر دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گرووپە سەربازییە هێزەکانی کورد پاڵدەنێتە شەڕی ناوخۆوە و دانیشتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان بەلاڕێدا دەبەن بە ئاماژەدان بەوەی کە هەندێک کەس بە پاڵنەری نەتەوەیی کورد دەکەنە ئامانج.
جەختیشی کردەوە کە ئەولەویەتی حکوومەتی سووریا پاراستنی ئەو لێکتێگەیشتنانەیە کە پەیوەندییان بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە هەیە و چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی پێ باشترە.
ئەلبابا بە ئاماژەدان بەو پێکدادانانەی کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە نێوان سوپا و هێزە کوردییەکان ڕوویانداوە، وتی کە بەکارهێنانی هێز لەلایەن سوپای سووریاوە تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەو چارەسەرە سیاسیانەیە کە پێشتر هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (هەسەدە) لەسەری ڕەزامەندی دەربڕیوە.


Comments
Post a Comment