Skip to main content

کەی دەست پێدەکات؟ ئایا زیادکردنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟

کەی دەست پێدەکات؟ ئایا زیادکردنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ئاشکرای دەکات، زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێ بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان، ناگرێتەوە.
تاوەکوو ئێستا بڕیاری زیادکردنی ٢٠%ی باجی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە لایەن حکوومەتی عێراق بەفەرمی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.
گەربێت و زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای حکوومەتی هەرێم مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکانی هەرێمن
کۆمپانیاکانی پەیوەندی و مۆبایل مۆڵەتیان لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵ پێدراوە، بۆیه پابەندی بڕیارەکانی بەغدا دەبن.
کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە.
لە ساڵی ٢٠٢٣ باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق هەڵگیرا، بەڵام جارێکی دیکە حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ زیادکردنی داهات بڕیارەکە لە ١٦ی١ی٢٠٢٦وە جێبەجی بکاتەوە.

Comments