Skip to main content

خواردنی پەنیر، نەخۆشی لەبیرچوونەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە:

خواردنی پەنیر، نەخۆشی لەبیرچوونەوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە:
توێژینەوەیەک دەریدەخات کە خواردنی بەردەوامی پەنیر و خامەی چەور، لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە کەم بکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی ٢٨ هەزار کەس لە شاری مالمۆی پایتەختی سوید ئەنجامدراوە و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەدواداچوونی بۆ کراوە. بەگوێرەی ئەو دۆزینەوانە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠ گرام پەنیری چەور دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی ١٣% کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر لە ١٥ گرام پەنیری چەور دەخۆن. خواردنی لانیکەم ٢٠ گرام پەنیری چەوری بەرز لە ڕۆژێکدا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسییەکان بە ڕێژەی لەسەدا ١٦ هەبووە.
توێژینەوەکە، لەلایەن زانایانی زانکۆی لوند، لە گۆڤاری Neurology بڵاوکراوەتەوە. بەڵام شارەزایانی سەربەخۆ هۆشداری دەدەن لەوەی ئەنجامەکان یەکلاکەرەوە نین، چونکە کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی چەوری ڕەنگە نەخۆشی دیکەی لێبکەوێتەوە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ئەنجامانەش لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە.

Comments