خەوننامەی کوردی، بەشی زە؛ زرێ-زرێبەند:
دیتنی زرێ یان زرێبەند لەخەودا چەند واتایەکی هەیە:
ئەگەر بینی بە زرێپۆشەوە سواری ئەسپێک ببوو، واتە کارەکەی قایم و پایەدار دەبێت و بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت، دوژمن دەبەزێنێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر بینی ئەسپەکەی بە زرێپۆشەکەیەوە لە مەیدانی-گۆڕەپانی ڕووبەڕووبوونەوەدا غاری دەدا، واتە کارەکەی دەبێتە یاریی دەدەری مراز و بەختی خۆی و دەوڵەتەکەشی.
ئەگەر بینی زرێ ئەسپەکەی کەوتە خوارەوە یان لەناوچوو، نامرادی دەست دەکەوێت و بە دەستی دوژمنەکەی تووشی شکست دەبێت.

No comments:
Post a Comment