بۆچی حکوومەتی ئێران رێگە نادات پەیکەری هەڵبەستوان "سەعدی شیرازی" لە تاران دابنرێت؟

بۆچی حکوومەتی ئێران رێگە نادات پەیکەری هەڵبەستوان "سەعدی شیرازی" لە تاران دابنرێت؟
حکوومەتی ئێران ڕێگە بە دانانی پەیکەری (هەڵبەستوان-شاعیر)ی کۆچکردوو "سەعدی شیرازی" نادات چونکە ئەهلی سوننەیە!
دێهقان محەممەدی، هونەرمەند و پەیکەرتاشی ناسراو، ڕەخنەی لە شێوازی سیاسی و سەلیقەی حکوومەت لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرهەمە هونەرییەکان گرت و وتی: لە ئێراندا دانان یان لابردنی پەیکەر لەسەر بنەمای لۆژیکی هونەری نییە، بەڵکوو لەسەر بنەمای بەخت و بۆچوونی بەڕێوەبەران دامەزراوە.
ناوبراو لە ڕوونکردنەوەی ئەزموونی خۆی لە دروستکردنی پەیکەری "سەعدی شیرازی" لە تاران، زیادی کرد: گوتیان سەعدی سوننەیە، بۆچی دەتەوێت پەیکەرەکەی دابنێیت؟
ئەم ڕستەیە نیشانەیەکی ڕوونی ڕق و کینەی مەزهەبی حکوومەتی شیعەی ئێرانە بەرامبەر بە سوننە و بێبایەخکردنی میراتی کلتووری هاوبەشی ئێران؛ ڕێبازێک کە بووەتە هۆی لابردنی وردە وردە هێما کلتوورییەکان و سنووردارکردنی بواری هونەری ڕەخنەیی.
بۆ زانیاری زیاتر بە زمانی فارسی ئەم ڕستەیە بە فارسی لە گوگڵ بنووسن:
🔵 حکومت اجازه نصب مجسمه سعدی به دلیل اهل‌سنت بودنش را نمی‌دهد

No comments:

Post a Comment