بینینی ڕێوی چییە لەخەودا؟

بینینی ڕێوی چییە لەخەودا؟
دیتن و یاری کردن و شەڕکردن یان هاتنی ڕێوی بۆ لای کەسی خەونبین لە خەودا، ئەم چەند واتایەی هەیە.
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕێوی:
ئیبن سیرین دەڵێت: ڕێوی لە خەودا پیاوێکی فێڵباز و سەرسەری و خراپەکار و فڕیودەرە، یان ژن و کەنیزەکەی درۆزنە لە ناو خزمەکانیدا.
ئەگەر دیتی لەگەڵ ڕێوی شەڕ دەکات، واتە خزمەکانی شەڕی لەگەڵ دەکەن.
ئەگەر دیتی ڕێوی ڕێگاێکی تری گرتبەر، واتە لە پەری و جنۆکەکان دەترسێت.
ئەگەر بینی لەگەڵ ڕێوی یاری دەکرد، یان دەیویست دنەی بدات، واتە ژنێک ئەوی خۆش دەوێت، بەڵام خۆشەویستیەکەی لاوازە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی ڕێویەک شانە دەکات، واتە کەسێک فێڵی لێدەکات و فڕیوی دەدات.
ئەگەر بینی ڕێویەک مەرایی بۆ دەکرد واتە کەسێکی غەریب و نەناس فێڵێکی لێ دەکات.
بینینی پێستی ڕێوی لەخەودا پارە و سامانە کە بەدەستی دێنێت.
شیری ڕێوی لە خەودا کەسی درۆزنە.
ئەگەر بینی ڕێویەکی دۆزییەوە یان گرتی یان کەسێک پێدا، نیشانەی ئافرەتێکی فڕیودەر و درۆزنە کە دەیکاتە ژنی خۆی یان دەبێتە هاوڕێ ژنێکی لەو تایبەتمەندییە.
ئەگەر دیتی ڕێویەک لە ماڵەکەی هاتە دەرەوە و دیسان چوویە ژوورەوە، واتە ژنێک دێنێت کە ئەو ژنە خۆشەویستی هەیە.
ئەگەر بینی ڕێوی لەبەری هەڵهات، واتە قەرزدار لەبەری هەڵدێت.

No comments:

Post a Comment