ڕۆژانی حەفتە چییە لەخەودا؟

ڕۆژانی حەفتە چییە لەخەودا؟
خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕۆژەکان-ڕۆژانی حەفتە:
واتای دیتنی ڕۆژەکانی حەفتە لە خەودا بەم چەند شێوازە لێک دەدرێتەوە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر بینی ڕۆژ ڕۆژی هەینی یان شەممەیە، واتە دەست بە کارێک دەکات و وادەزانی ئەو کارە خێری تێدایە، بەڵام بەپێچەوانە دەبێت و شەڕ و بەڵا دروست دەبێت.
ئەگەر لە خەودا بوو وای دەزانی شەوە کەچی ڕاستییەکەی ڕۆژ بوو، نیشانەی ئەوەیە تووشی بەڵا دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر ڕۆژی شەممە بوو بەڵام وای دەزانی هەینی و کۆتای حەفتەیە، واتە هاوڕێی و هاندەری جوولەکەکانە.
ئەگەر لە خەویدا دیتی یەکشەممەیە و وایزانی هەینییە واتە دۆست و هاوڕێی و هاندەری خەلکی ئاژاوەگێڕە.
ئەگەر ڕۆژی سێشەممەی بە ڕۆژی هەینی زانی، واتە هاوڕێی و هاندەری خەڵکی خراپەکارە.
ئەگەر ڕۆژی چوارشەممەی بە ڕۆژی کۆتای حەفتە زانی، واتە هاوڕێی و هەواداری خراپەکارانە.
ئەگەر ڕۆژی پێنجشەممەی بە ڕۆژی هەینی زانی، واتە هاوڕێی و هەواداری چاکەکارانە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: باشترین ڕۆژەکان لە خەودا ببینرێ ڕۆژی هەینیە و دوای ئەو دووشەممە و پێنجشەممە دێت و هەر چەندە ڕۆژەکان بە ڕووناكتر و کەش و هەوای سازگارتر ببینێ باشترە.

No comments:

Post a Comment