فرمێسکی حوشتر-وشتر چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ژەهری مار؟

فرمێسکی حوشتر-وشتر چ کاریگەرییەکی هەیە لەسەر ژەهری مار؟
تەنها یەک دڵۆپ فرمێسکی وشتر-حوشتر دەتوانێت ژەهری ٢٦ جۆر لە مارە ژەهراویەکان لەناو ببات:
ڕەنگە سەیر بێت، بەڵام زانایان لە دوبەی دۆزینەوەیەکیان ئەنجامداوە کە دەتوانێت ژیانی هەزاران کەس ڕزگار بکات: تەنها یەک دڵۆپ فرمێسکی وشتر-حوشتر دەتوانێت ژەهری ٢٦ جۆر لە مارە ژەهراویەکان لەناو ببات.
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا، وشترەکان بڕێکی کەم لە ژەهری کوشندەی ماریان پێدراوە یان لێدراوە. کاردانەوەی جەستەی وشترەکان لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بووە؛ نەک تەنها لە خوێنیاندا، بەڵکوو لە فرمێسکەکانیشیاندا، دژەتەنێک بەرهەم هات کە دەتوانێت بەرپەرچی کاریگەرییە کوشندەکانی ژەهرەکە بکاتەوە. لە خوێنبەربوونی ناوەوە تاکوو تێکچوونی دەمارەکان.
فرمێسکی وشتر تەنها ئاو نییە. ئەنزیم و دژەتەنیان تێدایە کە وشترەکان لە سەختترین بارودۆخدا بە زیندووی دەهێڵنەوە- وە ئێستا ئەم تێکەڵەیە ڕەنگە بنەمای نەوەی نوێی دژە ژەهر بێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە، دژەتەنی فرمێسکی وشتر بەرگری زیاترە لە چاو ئەوانەی لە نموونەی ئاژەڵەکانی ترەوە وەرگیراون، بەرهەمهێنانی هەرزانترە، لە گەرمادا تێکناچێت و مەترسی هەستیاری دروست ناکات.
ئەم هەواڵە بە تایبەتی بۆ وڵاتانی هەژار یان ناوچە دوورەدەستەکان هیوابەخشە، وەک گوندنشینەکانی کوردستان و هیندستان کە ساڵانە چەندان کەس دەبنە قوربانی پێوەدانی مار. ڕەنگە بەم زووانە، وشترەکان تەنیا ئاژەڵی بیابانی نەبن؛ ئەوان بەشێک دەبن وەک ڕزگارکەرێکی پزیشکی لە داهاتوودا.

No comments:

Post a Comment