بەڕێزان. ڕووت یان ڕووت بوونەوەی جەستە لە خەودا چەند واتایەکی هەیە.
ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر لە خەودا بینی جەستەی ڕووتە و شەرم لە خەڵکی دەکات، نیشانەی ئەوەیە کە خوازیاری حەج کردنە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت، ئەگەر خۆی بە ڕووتی بینی و کەسەکە دونیاویست بوو، نیشانەی خەم و مەینەتییە، ئەگەر بینی فۆتەی بەست بوو (فۆتە خاولییەکی تەسکی حەمام کردنە)، لە کەمەری بەرەوخواری داپۆشیبوو، ئەوا لە خواپەرستی و بەندایەتیدا بۆ خودا دەبێتە زانایەکی لێهاتووی ئایینی.
جابریی مەغربی دەڵێت: ڕووتی جەستە لە خەودا چەرمەسەری و ڕسواییە، بەڵام ئەگەر دیتی عەيب و عاری داپۆشرا بوو، بۆ پیاوی چاکەکار لێکدانەوەکەی باشە و بۆ پیاوی خراپەکار و زیناکار لێکدانەوەکەی خراپە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێت: ڕووتی جەستە لە خەودا بۆ پیاوی چاکەکار خێر و چاکەیە و بۆ پیاوی خراپەکار و زیناکار خراپی و ڕسواییە.''
No comments:
Post a Comment