زانایانی ژاپۆنی-یابانی دەستیان کرد بە تاقیکردنەوەیەک بۆ مرۆڤ لەسەر دەرمانێکی نوێ کە بۆ گەشەپێدانی ددانی مرۆڤ دروستکراوە. ئەم دەرمانە دەتوانێت بەدیلێک-جێگرەوەیەک بێت بۆ چاندن و ددانی دەستکردی هاوشێوە. دەرمانەکە ناوی TRG-035ە وە بە ڕێگریکردن لە پڕۆتینی USAG-1 کاردەکات؛ پرۆتینێکە کە پرۆسەی گەشەی ددانە ناسرووشتیەکان سەرکوت دەکات.
قۆناغی یەکەمی پشکنینی مرۆڤ کە لە نەخۆشخانەی زانکۆی کیۆتۆ بەڕێوەدەچێت، ٣٠ کەسی پێگەیشتوو لە نێوان تەمەنی ٣٠ بۆ ٦٤ ساڵیدا بەشدارن کە لانیکەم ددانێکیان ون بووە. لە قۆناغی یەکەمەدا، سەلامەتی دەرمانەکە هەڵدەسەنگێندرێت و ئەگەر سەرکەوتوو بێت، تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو منداڵانە بەردەوام دەبن کە بە زگماکی ددانیان نەهاتووە - حاڵەتێک کە ددانی هەمیشەیی هەرگیز گەشە ناکات.
ئەگەر ئەنجامەکان سەرکەوتوو بن، توێژەران هیوادارن تا ساڵی ٢٠٣٠ چارەسەرەکە بخەنە بازاڕەوە، وەک چارەسەرێکی بایۆلۆژی شۆڕشگێڕانە بۆ لەدەستدانی ددان و جێگرەوەی ئەگەری بۆ چاندنی ددانی دەستکرد کە ئێستا بانگەشەی بۆ دەکەن.
No comments:
Post a Comment