بەڕێزان بزانین ڕق و دوژمنایەتی لە خەودا چ واتایەک دەگەینێت؟
بزانە کە ڕق و کینە و دوژمنایەتی کردن لە خەودا، چەند واتایەک دەگەینێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ، ئەگەر بینی لەگەڵ والی و فەرمانڕەوای ئەو شوێنە دوژمنایەتی کرد و بەسەریدا زاڵ بوو، واتە لەلایەن والی و فەرمانڕەوای ئەو شوێنە خێر و قازانجی پێدەگات. ئەگەر بەپێچەوانەوە خەوەکەی بینی، ئەوا ئێش و ئازاری پێدەگات.
ئەگەر بینی پاشا بەناکۆکی و ئاژاوە ڕۆیشت و ئەو شوێنەی بەجێهێشت، نیشانەی ئەوەیە خواستەکانی دێنە دی.
جابریی مەغریبی دەڵێ، ئەگەر بینی بەبێ هۆ دوژمنایەتی لەگەل خەڵک دەکات، واتە خەڵک لە زمان و قسەکردنی ئەو خەمبار و بێزارن.
No comments:
Post a Comment