خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕشانەوە:

خەوننامەی کوردی، بەشی ڕە؛ ڕشانەوە:
دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر کەسێک لە خەویدا دیتی ڕشایەوە و بە ئاسانی ڕشانەوەکەی دەهاتە دەرەوە، نیشانەی ئەوەیە لە تاوانەکانی پەشیمان دەبێتەوە و تەوبە دەکات.
ئەگەر نەیتوانی بڕشێتەوە، واتە زیانی پێدەگات و هەندێک دەڵێن: نیشانەی تاوان و زیانی داراییە.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی ڕشایەوە و خوێن هاتە دەرەوە، نیشانەی زیانە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی ڕشانەوە لە خەودا، شەش واتای هەیە:
یەکەم: تەوبەکردن. دووەم: پەشیمانی. سێیەم: زەرەر و زیان. چوارەم: ڕزگاربون لە خەم. پێنجەم: دانەوەی ئەمانەتی. شەشەم: کرانەوەی کارە داخراو و وەستاوەکان.
ئەگەر بینی ڕشایەوە و دیسان قووتی دایەوە، واتە شتێکی بەکەسێک بەخشیەوە و دیسان لێ وەردەگرێتەوە.

No comments:

Post a Comment