خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دێوانەی-شێتی:

خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دێوانەی-شێتی:
ئیبن سیرین دەڵێ: شێتی لەخەودا، ماڵی حەرامە بە ئەندازەی شێتییەکەی، بەڵام ئەو ماڵ و سامانە لە رێگای کاری خێردا خەرج دەکات و لۆمەی خەڵکیش دێتە سەری.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: هەرکەسێ بینی دێوانە و شێت بوو، واتە لە خراپە و ڕشوەخواردن تێوە دەگڵێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ شێت دەدوا، واتە لەگەڵ پیاوێکی ڕشوەخۆری خراپەکاردا دەبێتە هاورێ و لەقسەکانی ئەو کەسەدا سەرزەنشت و بەدناوی و خراپەی ئیمانی دەست دەکەوێت.

Comments