دەستنوێژگرتن و چوون بۆ مزگەوت چییە لە خەودا؟

دەستنوێژگرتن و چوون بۆ مزگەوت چییە لە خەودا؟
چوونە مزگەوت لە خەودا خەونێکە کە دەتوانێت مانای-واتای جۆراوجۆری هەبێت. ڕووداوی باش لە ژیانی ئەو کەسەدا ڕوودەدات کە ئەم خەونە دەبینێت. ئەگەر ئەو کەسەی ئەم خەونە دەبینێت کەسێکی نەخۆشی لە ژیانیدا هەبێت، ئەوا لە ماوەیەکی کەمدا چاک دەبێتەوە. بەگوێرەی لێکدانەوەیەکی جیاواز، ئەگەر خەونبینەکە دوور بێت لە ئەرکە ئاینیەکانی، لەوانەیە هەوڵ بدات لە ماوەیەکی کەمدا لە خوا نزیک بێتەوە و ڕەزامەندی خوای گەورە بەدەست بهێنێت.
دەستنوێژ لە خەودا واتای چییە؟ نوێژ بەبێ دەستنوێژ لە خەودا واتای چییە؟
دەستنوێژ لە خەودا بە گشتی بە واتای پاککردنەوەی ڕۆحی و ئیسراحەت-پشوو و کۆتایی هاتنی کاتە سەختەکان دێت. ئەو کەسەی لە خەودا خۆی ببینێت دەستنوێژ دەگرێت، لە سەختییەکانی ژیانی ڕزگاری دەبێت و بە ئیسراحەت و ئارامی دەگات. هەروەها ئەم خەونە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە مژدە دەگات و خۆشییەکی گەورە بۆ خەونبینەکە دەهێنێت. ئەگەر کەسەکە نەخۆش بوو، ئەم خەونەش وەک نیشانەی چاکبوونەوە لێکدەدرێتەوە.
نوێژکردن لە مزگەوتێکدا لە خەودا:
نوێژکردن لە مزگەوتێکدا لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەونەکانی خەونبینەکە دێنە دی. خەونبین دەبێت کەمێک سەبر بگرێت-خۆڕاگربێت بۆ ئەوەی بگاتە ئەم قۆناغە. خەونبین دەچێتە قۆناغێکەوە کە تیایدا هەم لە ڕووی ماددی و چ لە ڕووی ڕۆحییەوە جوان و بەختەوەر دەبێت.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی بەیانی لە خەودا:
چوونە مزگەوت بۆ نوێژی بەیانی لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خەونبینەکە بەم زووانە هەواڵێکی پێدەگات کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکات. لە هەمان کاتدا ئەم خەونە بە گشتی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ژیانی خەونبینەکە بە شێوەیەکی ئەرێنی دەگۆڕدرێت.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی نیوەڕۆ لە خەودا:
چوونە مزگەوت بۆ نوێژی نیوەڕۆ لە خەودا مانای-واتای ئەوەیە خەونبینەکە تووشی دۆخێک دەبێت کە فەزیلەتەکەی-گەورەیەکەی بەرز دەبێتەوە.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی پاشنیوەڕۆ لە خەودا:
چوونە مزگەوت بۆ نوێژی پاشنیوەڕۆ لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خەونبینەکە لە ڕووی ڕۆحییەوە گەشە دەکات.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی شێوان لە خەودا:
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی شێوان لە خەودا خەونێکە کە دەتوانێت مانای-واتای جۆراوجۆری هەبێت. ئەم خەونە وا بیر دەکرێتەوە کە خەونێکی بەختەوەر بێت. خەونبین لە ماوەیەکی کورتدا بە خەونەکانی دەگات. لە هەمان کاتدا ئەگەر خەونبینەکە تووشی پاشەکشەیەک بوو، ئەوا لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەری دەکات.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی شەو لە خەودا:
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی شەوانە لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەونبینەکە ئەرکێک کە چاوەڕێی بووە بەو شێوەیەی کە ئارەزووی دەکات تەواو دەکات. هەندێک جار زانایان ڕایانگەیاندووە کە ئەم خەونە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی بەم زووانە ژیانی خەونبینەکە کۆتایی دێت. بە گشتی ئەم خەونە وەک خەونێکی فەزیلەت-گەورە سەیر دەکرێت.
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی هەینی لە خەودا:
چوون بۆ مزگەوت بۆ نوێژی هەینی لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی خەونبین لە ماوەیەکی کەمدا بە ئارەزوەکانی دەگات. ئەو کەسەی خەونەکە دەبینێت بە ئاواتەکەی دەگات و ژیانی جوان دەبێت. جگە لەوەش خەونبین لە ڕووی ماددی و ڕۆحییەوە ئارام و ئاسوودە دەبێت.
چوون بۆ مزگەوت لەگەڵ باوک لە خەودا:
چوونە مزگەوت لەگەڵ باوکت لە خەودا خەونێکی بەختەوەرە. ئەو کەسەی ئەم خەونە دەبینێت لە ناڕەحەتیەکانی ڕزگاری دەبێت و ئاسوودەیی دەدۆزێتەوە. هەروەها پێدەچێت خەونبینەکە بچێتە قۆناغێکی بەختەوەری و کارەکەی بە باشی بەڕێوەدەچێت. ئەگەر خەونبین شتێکی هەبێت کە دەمێکە خەباتی بۆ دەکات و دەیەوێت، ئەوا دێتە دی.

Comments