هەڵبەستێک بۆ منداڵان: "تیشکی خۆر"

هەڵبەستێک بۆ منداڵان: "تیشکی خۆر"
سوودی زۆرە تیشکی خۆر،
دەبەخشێتن وزەی زۆر زۆر.
سەرچاوەی ڕووناکییە،
پێکهاتەی خۆراکییە.
هەرچی هەیە زیندەوەر،
لە مرۆڤ و بوونەوەر.
لە وشکانی و لەناو ئاو،
هیچیان ناژین بێ هەتاو.
چەند هەسارەی جۆراوجۆر،
کەوتوونە کۆمەڵەی خۆر.
مانگ و ئەستێرەی ئاسمان
درەوشاوەن لەسەرمان.
هەمووی بەهۆی تیشکی خۆر،
سوود وەردەگرن هەمەجۆر.
ناوی هەڵبەستوان: "بەختیار کەڵهوڕی"

Comments