کرێمی ئاواکۆرتیزۆن چییە؟

کرێمی ئاواکۆرتیزۆن چییە؟
کرێمی ئاواکۆرتیزۆن ١٪ هایدرۆکۆرتیزۆنی تێدایە. کرێمی ئاواکۆرتیزۆن بەکاردێت دژی هەوکردن و خورانی پێست.
کرێمی ئاواکۆرتیزۆن بەکاردێت بۆ کۆمەڵێک جۆری هەوکردنی پێست کە تووشت دەبێت لە ئەنجامی بەکارهێنانی سابوون، مادەکانی تری پاکردنەوە، مادەی جوانکاری، پێوەدانی گیانلەبەری بچووک و سووتانی پێست بە هۆی تیشکی خۆر.
کرێمی ئاواکۆرتیزۆن هەروەها دەکرێت بەپێی ڕێنمایی دکتۆر دژی خوراندنی کۆم بەکاربێت.
ژەم و چۆنیەتی بەکارهێنانی: کرێمەکە زۆر بە تەنکی بەکار بێنە، ڕۆژێ دوووجار بەیانی و شەو، یان بەپێی ڕێنمای دکتۆر. دووای ٣-٤ ڕۆژ دەتوانیت بەکارهێنانی کرێمەکەت کەم بکەیتەوە، لە هەمان کاتدا کرێمی شێکەر بەکار بێنیت. ئەگەر هاتوو نیشانەکانی کێشەکانت دوای ١ حەفتە چاکتر نەبوون. ئەوا پرس بە دکتۆرەکەت بکە.
منداڵانی تەمەن خوار ٢ ساڵ دەبێت بەگوێرەی ڕێنمانی دکتۆر کرێمی ئاواکۆرتیزۆن بەکار بێنیت.
پاراستنی دەرمان: لەناو پاکەتی خۆی و لە پلەی گەرمی ژوورەوە لە ژێر ٣٠ پلەی سەدی بپارێزە و لەبەر دەست و لە پێش چاوی منداڵ دایمەنێ. دوور لە شێ و گەرمی بیپارێزە. کرێمی ئاواکۆرتیزۆن مەخەرە ناو بەفرگرەوە.
لەبیرچوونی ژەمێک: هەر کاتێک بیرت هاتەوە خێرا بەکاری بێنە.
بەکارهێنانی ژەمی زیاد: وەرگرتنی ژەمی زیادی ئەم دەرمانە زۆر بەکەمی ڕوو دەدات. ئاگاداری پزیشک بکە ئەگەر کرێمی ئاواکۆرتیزۆن چووە ناو دەمت یان برێکی زۆرت بەکارهێنا.
کاریگەرییە لاوەکییەکان: کرێمی ئاواکۆرتیزۆن هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە، هەر چەندە کاریگەرییەکان دگمەنن و ئەگەر هاتوو بەپێی ڕێنمایەکان بەکاری بێنیت. پەیوەندی بە پزیشک بکە ئەگەر تووشی ئەم کاریگەریانە بوویت وەک: سووتانی پێست، وشک بوونەوەی پێست، خوران و کزانەوەی پێست، هەستیاری و هەڵئاوسانی لەپڕ بەتایبەتی لە دەم و چاو.
هەندێک هۆشداری تایبەت: کرێمی ئاواکۆرتیزۆن بەکار مەهێنە ئەگەر هەستیاریت بە هایدرۆکۆرتیزۆن یان هەر پێکهاتەیەکی تری ئەم دەرمانە هەبوو. دەستەکانت جوان بشۆ لە پێش و لە دووای بەکارهێنانی کرێمی ئاواکۆرتیزۆن. کرێمی ئاواکۆرتیزۆن تەنها بۆ پێستە، بەڵام ئەگەر هاتوو کەوتە ناو چاوەکانت بە ئاوێکی زۆر چاوەکانت بشۆ. ئەگەر هاتوو هەوکردنی بەکتریای یان بە زگماگ کێشەی پێستت هەبوو، ئامۆژگاری لە دکتۆرەکەت وەربگرە.
سکپڕی و شیرپێدان: کرێمی ئاواکۆرتیزۆن نابێ لە سێ مانی کۆتایی سکپڕی بەکاربێت و نابێت لەکاتی شیرپێدانیشدا بەکاربێت، بۆیە وا باشتر ئامۆژگاری لە دکتۆر وەربگری.
هەر پاکەتێک لوولەیەکی لە ئەلەمنیۆم دروستکراوی تێدایە کە ١٥ گرام کرێمی ئاواکۆرتیزۆنی تێدایە.
بەرهەمهێنەر: کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ دروستکردنی دەرمان، شەقامی پێشەوا، سندووقی پۆستە: ٤٩-٠١١٦
تێبینی:
یەکەم: هەموو دەرمانێک کاریگەری لەسەر تەندرووستیت هەیە. ئەگەر بەپیچەوانەی ڕێنماییەکان بەکاری بێنیت، دەبێتە مایەی مەترسی بۆت.
دووەم: بە وردی پابەندی ڕێنماییەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم دەرمانە بە کە دکتۆر و دەرمانساز پێیان ڕاگەیاندووی. دکتۆر و دەرمانساز شارەزاییان لەم دەرمانە و لە سوود و زیانەکانی هەیە.
سێیەم: لە خۆتەوە وەرگرتنی دەرمان ڕامگرە و بە بێ پرسی دکتۆر، لەخۆتەوە ئەم دەرمانە دووبارە مەکەرەوە.

Comments