ئەو زنجیرەی لە ژێر تانکەری بارهەڵگر دانراوە ئیشی چییە؟

ئەو زنجیرەی لە ژێر تانکەری بارهەڵگر دانراوە ئیشی چییە؟
ئەو زنجیرەیەی لە پشت تانکەری بارهەڵگر دانراوە، ئەرکێکی زۆر تایبەتی هەیە.
کاتێک تانکەرە بارهەڵگرەکە دەجووڵێت، خۆلێدانی هەوا و سووتەمەنی کە لەناو تانکیەکەدا دەجووڵێت دەتوانێت لێخشانی کارەبای دروست بکات. ئەم کارەبایە ئەگەر نەڕوات، دەتوانێت ببێتە هۆی پریشک. پریشکێک لە نزیک تانکی سووتەمەنی، کە دەتوانێت ببێتە هۆی تەقینەوە یان ئاگرکەوتنەوە.
ئەو تارە-زنجیرە کانزاییەی کە بەرکەوتەی لەگەڵ زەویدایە وەک ئامێرێکی زەویکردن کاردەکات. ئەمەش ڕێگە دەدات لێکخشانی کارەبای بە بەردەوامی دەربچێت بە گواستنەوەی بۆ ناوەوەی زەوی، بەم شێوەیەش دوور دەکەوێتەوە لە هەر روودانێکی ئاگر کەوتنەوە.
ئەمە ئامێرێکی سەلامەتی سادەیە، بەڵام زۆر گرنگە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە مادەی سووتەمەنی-سووتێنەریان هەڵگرتووە.
ڕۆڵی ڕێگریکردنە لە کەڵەکەبوونی شۆرتی کارەبایی و لێکخشیانی کارەبایی.
تێبینی: مافی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ ماڵپەڕی کوردزانست.

Comments