ئیبن سیرین دەڵێ: دەبە ڕۆن لەخەودا، پیاوێکی دەست پاکە کە ماڵ و سامانی خەڵکی، لە رێگای خێر و شەڕدا خەرج دەکات.
ئەگەر دەبەکەی بە چڵکنی و کۆنی بینی، ئەوا زەرەر لەو کەسەوە دەبینێت کە دەبێتە هاوڕێ لەگەڵی.
ئەگەر دەبەکەی لەناو چوو، واتە لە برادرایەتی لەگەڵ ئەو کەسە جیا دەبێتەوە و قسەی لێدادەبرێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دەبە لەخەودا، نۆ واتای هەیە.
یەکەم: پیاوی دەست پاک. دووەم: ژن. سێیەم: خادەم و خزمەتکار. چوارەم: پتەوی بیروباوەڕی ئایینی. پێنجەم: چاکەی دین. شەشەم: تەمەنی درێژ. حەوتەم: ماڵ و سامان و ڕزق و ڕۆزی. هەشتەم: خێر و بەرەکەت. نۆیەم: میرات لەلایەن ژنانەوە.
Comments
Post a Comment