وێنەیەکی مانگی دەستکردی ساڵی ٧٠ کانی ئەمریکا بووە هۆی دۆزینەوەی گۆڕەپانی-مەیدانی شەڕی قادسیەی نێوان موسڵمانەکان و ساسانییەکان.
تیمێکی هاوبەشی شوێنەوارناسانی زانکۆی دورهامی بەڕیتانیا و زانکۆی ئەلقادسیەی عێراق بەسوود وەرگرتن لە وێنەی مانگی دەستکردی ئەمریکا لە ماوەی جەنگی سارددا توانیان شوێنێک بدۆزنەوە کە نزیکەی ٣٠کم لە کووفەوە دوور بووە و دەکەوێتە پارێزگای نەجەفی باشوور، کە ناوچەیەکی چۆڵەوانییە-بیابانییە، تایبەتمەندییەکانی خاکەکەی هاوشێوەی پێناسەکانی شوێنی شەڕی ئەلقادسییە بووە کە لە دەقە مێژووییەکاندا باسی لێوە کراوە.
شەڕی قادسیە لە ١٣ شەعبانی ١٥ کۆچی بەرامبەربە ١٦/١٩/ ٦٣٦ی.ز ڕوویدا لەنێوان موسڵمانەکان بەسەرکردایەتی (سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس) و ساسانییەکان بە سەرکردایەتی (رۆستەمی فەروخزاد) بەسەرکەوتنی موسڵمانەکان کۆتای هات. ئەم شەڕە تا ڕادەیەک یەکلاکەرەوە بوو، بووە هۆی سەرەتای تێک شکانی دەوڵەتی ساسانی.
سەرچاوە: پەیچی شوێنەوارەکانی کوردستان
Comments
Post a Comment