خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دانەوێڵە و تۆو:

 خەوننامەی کوردی، بەشی دال؛ دانەوێڵە و تۆو:

ئبین سیرین دەڵێ: ئەگەر دانەوێڵەی بینی لەسەر زەوی کەوتبوو، واتە ئەو دانەوێڵانە، نرخیان کەم دەبێتەوە و هەرزان دەبن و هەرجۆرە دانەوێڵەیەکی بینی، کە بردیەوە بۆ ماڵەوە یان خستییە توورەکەیەکەوە یان شوێنێکی تر، واتە نرخی ئەو شتانە گران دەبێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی ئەسپێ کەوتە ناو دانەوێڵەکانەوە، واتە نرخی ئەو دانەوێڵانە گران دەبن.
ئەگەر دانەوێڵەی لە زەوی چنیەوە، واتە نرخی ئەو دانەوێڵەیە گران دەبێت.
ئەگەر بینی ئاگر بەربووە بازاڕی دانەوێڵەفرۆشان واتە دانەوێڵە گران دەبێت.
ئەگەر دیتی مردووەکان دانەوێڵەیان بە خەڵک دەدا، واتە دانەوێڵەکان هەرزان دەبن.

تعليقات