خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جل شۆردن-کاری جل شۆری:

ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر لە خەویدا بینی کاری جل شوشتنی دەکرد و خۆی جلشۆر نەبوو، واتە لە تاوانەکانی پەیشمان دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ لای خودا و لەسەر خودا پەرستی بەردەوام دەبێت. چونکە جل شوشتن لەخەودا، نیشانەی خەمە و جل شۆر خاوێنکەرەوەی جلوبەرگە لە چڵک و پیسی. واتە بۆ ڕاستی دەگەڕێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئەگەر لەخەویدا بینی کە جلەکانی دڕا، واتە تەوبەکەی دەشکێنێت و دەگەڕێتەوە سەر خراپە کاری.
ئەگەر بینی جلەکانی بە شوشتن سپی بوونەوە، واتە تەوبەیەکی ڕاستەقینە دەکات.
جابری مەغریبی دەڵی: بینینی جل شوشتن لەخەودا، نیشانەی کەسێکە کە لەسەر دەستیدا، خێر و چاکە بڵاو دەبێتەوە و پاداشتی دەدرێتەوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی کەسی جلشۆر لەخەودا، نیشانەی ئەوەیە لە خەم ڕزگاری دەبێت و لە تاوانەکانی پەشیمان دەبێتەوە، بەتایبەت ئەگەر جلەکانی بە جوانی خاوێن کردەوە.

تعليقات