خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جامۆڵە-دەفری ئاو خواردنەوە:

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر جامی پڕ لە ئاو یان گوڵاوی هەڵگرت، یان کەسێک پێیدا و ئەویش لی خواردەوە، واتە ژن دێنێت یان کەنیزەکێک دەکرێت و منداڵێکی خۆپارێزی دەبێت، کە ئاسسودە دەبێت لیی.
ئەگەر ئاوی ناو جامۆڵکەکەی ڕژاند و جامەکە مایەوە بە دەستیەوە، واتە منداڵکەکەی دەمرێت و دایکی بە زیندووی دەمێنێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر جامۆڵکەی زۆری لەسەر دیواری ماڵەکەی دانابوون، واتە بەقەدەر ژمارەی ئەو جامۆڵکانە، کەنیزەک و ژن دێنێت.
ئەگەر جامۆڵکەی سپی یان سەوزی بینی، واتە دەبێتە خاوەن کۆمەڵێ ژنی خۆپارێز و لە خواترس.
ئەگەر کۆمەڵە جامێکی سووری بینی، واتە دەبێتە خاوەن کۆمەڵە ژنێکی تەڕ و سێکسی.
ئەگەر جامۆڵکەکانی بە رەنگی زەرد بینی، واتە ژنەکانی نەخۆش و ڕەنگ زەرد دەبن.
ئەگەر جامۆڵکەکانی بە ڕەشی دیتن، واتە ژنەکانی خەمگین و بەدبەخت دەبن.

تعليقات