خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جادووکردن-سیحرکردن-ئەفسوون:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جادووکردن-سیحرکردن-ئەفسوون:

ئیبن سیرین دەڵێ: جادوو کردن لەخەودا، کاری پڕوپووچە.
ئەگەر لەخەویدا جادووی دەکرد، واتە کارێکی بێسوود و پڕوپووچ ئەنجام دەدادت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە، جادووکردن لەخەودا، ئاژاوەیە بۆ ئەو کەسەی کە جادووی بۆ دەکات.
جابری مەغریبی دەڵێ: جادوو کردن لەخەودا بۆ کەسێک، بەڵێنی درۆیە کە خەڵکی پێ فریو دەدات و جادوو لەخەودا، دوژمنی فریودەرە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەفسوون و جادووکردن لەخەودا، فریودانی خەڵکە، مەگەر ئەو ئەفسوونە بە ناوەکانی خودای گەورە و بە ئایەتەکانی قورئانەوە ئەنجام بدرێت.
ئەفسوونگەر و جادووگەر لەخەودا، ئەگەر شیفای بەو کەسە یان کەسێکیتردا، واتای ئەوەیە لەخەم و خەفەت ڕزگاری دەبێ و ئاسوودە دەبێت.
بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە خەوەکە ببینێ، واتە خەم و مەینەتی تووش دەبێ.
هەروەها دەشڵێ: ئەفسوون و جادووکردن لەخەودا، کاری پووچ و باتڵە، لە کاتێکدا ئەگەر لەکاتی ئەفسوونەکەدا ناوی خودای گەورە نەهێنێت.
بەڵام ئەگەر بە قورئان و ناوەکانی خوداوە ئەفسوون بنوێنێ، واتە ئەو کەسە کارێک دەکات کە ڕاست و ڕەوایە و خێر و چاکەی هەردوو دونیای پێدەگات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: جادوو کردن لەخەودا، شەش واتای هەیە.
یەکەم: ئاژاوە. دووەم: فریو. سێیەم: فێڵ. چوارەم: بیری خراپ. پێنجەم: کاری پڕوپووچ و درۆ. شەشەم: کارێک کە هیچ بنەمایەکی نییە.

تعليقات