خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تینوویەتی:

خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تینوویەتی:
ئیبن سیرین دەڵێ: تێرئاوی باشترە لە تینوویەتی.
ئەگەر بینی تینوویەتی و ئاوی پەیدا نەکرد، واتە بەهۆی دین و دونیاوە دەرد و ئازار دەچێژێت.
ئەگەر تینوویەتی و ئاوی پەیدا نەدەکرد و یان کەسێک ئاوی پێدا، بەڵام نەیخواردەوە، واتە لە دەرد و بەڵا ڕزگاری دەبێت و سەرئەنجام بە مرازی خۆی دەگات.
جابری مەغریبی دەڵێ: تینوویەتی لەخەودا، خراپەکارییە لە دیندا.
ئەگەر بینی لە تینویەتیدا ئاوی پەیدا کرد و خواردییەوە، واتە گوناه و تاوان ئەنجام دەدات و دوواجار تەوبە دەکات و دەبێتە چاکەکار و لە خواترس.

تعليقات