خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەنوور-تەندوور:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەنوور-تەندوور-ساز:

ئیبن سیرین دەڵێ: تەنوور لە خەودا، گەورەیی و کوێخای ماڵە و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: کەیبانوو (کابانی) ماڵە.

ئەگەر دیتی تەنووری بە دەستەوەیە، نیشانەی هاوڕێیەتی و ڕێکوپێکی کارەکانی کوێخای ماڵە.

ئەگەر بینی تەنوورەکە کەوتە خوارەوە و تێک شکا، نیشانەی ئازار و بەڵا و نەخۆشی کوێخایەتییەکەیەتی.

ئەگەر بینی بە تەنوور نانی دەبرژاند، ئەوا بە ئەندازەی ئەو نانانە، ڕزق و ڕۆزی حەڵاڵی دەست دەکەوێت و کارەکانی بۆ ئاسان و باش دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە تەنوورێکی ڕووتدا ئاگر کراوەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕووناکی هەبێت و لەسەرەوە، بڵێسەی ئاگر گێنگڵی دەدا و دووکەڵی نەبوو، واتە گەشت دەکات بۆ قودس (بەیت ئەلمەقدس)، یانیش سەردانی ماڵی خوا دەکات (حەج کردن).

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەنوور لەخەودا، دوو واتای هەیە.

یەکەم: خێر و قازانج، بەتایبەت ئەگەر نوێ بوو. دووەم: پیاوێکی بەشکۆ و دڵنەرم.

تعليقات