خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەنبور-سەنتور-سازێکی چوار سیمی کاسە گەورەیە:
ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر دیتی لە ماڵی خۆیدا سازی تەنبوری دەژەند، نیشانەی ئەوەیە هەواڵێکی ناخۆش و پڕ بەڵا دەبیستێت.
ئەگەر نەخۆشێک دیتی سەنتور دەژەنێ، نیشانەی دووایین ساتی تەمەنییەتی. ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر سەنتوری بە کەسێکدا، واتە لەو کەسەوە، خەمێکی دەگاتێ.
Comments
Post a Comment