خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەوبەکردن:
تەوبە کردن (استغفرالله)یە، واتە پۆزش و داوای لێبوردن کردن لە خودای گەورە.
ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر لە خەودا تەوبەی کرد، ئەوا یەزدان، ماڵ و منداڵی پێدەبەخشێ. ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: تەوبەکردن لەخەودا، چوار لێکدانەوەی بۆ دەکرێ.
یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: منداڵ. سێیەم: پۆزش و داوای لێبوردن کردن لە خەودا. چوارەم: تەوبە کردن لە گوناهەکان.
Comments
Post a Comment