دیتنی پرتەقاڵ چییە لەخەودا؟!

 دیتنی پرتەقاڵ چییە لەخەودا؟!

بینینی پرتەقاڵ لە خەودا لە وەرزی خۆیدا، ئاماژەیە بۆ تەندروستی و خۆشگوزەرانی و ڕزق و موڵک.
درەختی پرتەقاڵ واتە کەسێک کە مەیلی پاک و کۆمەڵایەتییە و کەسێکە حەزی لە چاکەکردنە لەگەڵ مرۆڤەکان.
بینینی پرتەقاڵێک لە خەودا ئاماژەیە بۆ ئەوەی مژدەیەکی زۆر خۆشت پێبگات و لە خۆشەویستیدا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت.
بینینی پرتەقاڵێکی گەورە لە خەودا واتە شتێکی بەنرخ.
بینەری خەوەکە گەر ببینێت پرتەقاڵێکی کڕیوە، کەلوپەلی بەنرخی دەبێت.
لە خەودا دارێکی پڕ لە پرتەقاڵ مانای کڕینی خانووە.
درەختێکی پرتەقاڵی جوان، نیشانەی زۆری و دەوڵەمەندی و ژیانێکی تەندروستە.
ئەگەر لە خەودا پرتەقاڵ بخۆیت، ئەوا لە ژیاندا سەرکەوتوو دەبیت.
بینینی پرتەقاڵێکی گەورە بە پەلکەوە، شتێکی بەنرخە.
بۆ ئەوەی ببینیت لە خەودا پرتەقاڵێک توێکڵ دەکەیت و دەخۆیت ئاماژەیە بۆ سامان.
بەگوێرەی گێڕانەوەیەکی تر: بینینی پرتەقاڵێک لە خەودا نیشانەی چاکەکردنە لەگەڵ خەڵک.
بینینی پرتەقاڵیکی گەورە بە توێکڵەوە، وەک شتێکی بەنرخ لێکدەدرێتەوە.
ئەوەی ببینێت پرتەقاڵێکی کڕیوە یان دۆزیویەتیەوە، شتێکی بەنرخی دەبێت.
هەرکەسێک لە خەودا درەختێکی پڕ لە پرتەقاڵی کاڵ ببینێت، ماڵەکەی دەڕازێنێتەوە و بەنرخترین و جوانترین شت دەکڕێت.
بینینی درەختێکی پرتەقاڵ لە خەودا بەراورد دەکرێت بە کەسێکی ڕوو خۆش و ڕەوشت باش، بە واتای باشە و چاکە کردن دێت لەگەڵ خەڵک، وە نیشاندانی خۆشەویستی بە هەموو کەسێک، هەرچەندە دەبێتە کەسێکی خۆشەویست لەناو خەڵکدا.

تعليقات