خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەپڵ دەهۆڵ:

خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تەپڵ دەهۆڵ:

 بینینی تەپڵ لە خەودا، هەواڵی ناخۆش و قسەی درۆیە.

"شادی خەمە و خەم شادییە".
ئەگەر بینی لەگەڵ تەپڵ لێداندا، نەی لێدەدرا و سەما دەکرا، واتە کارێکی باش و بەسوود ئەنجام دەدات.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی لەگەڵ تەپڵدا، قاچی داکوتا و سەمای کرد، نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی بەتەنیا تەپڵی لێدەدا، ئەوا قسەی درۆ و پڕوپووچ دەکات، یانیش کارێکی نەشیاو دەکات و پێی بەناوبانگ دەبێت و هەندێ لە لێکدەرەوانی خەو گوتوویانە: تەپڵ لە خەودا، ئاوازی خۆش و پڕ و پووچە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی تەپڵی لێدەدا، واتە کاری نەشیاو و پڕوپووچ ئەنجام دەدات، کە هیچ ڕاستییەکی تێدا نابینرێت و هەر بەڵێنێک بە خەڵک بدات، هەمووی درۆیە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تەپڵ لە خەودا، کارێکە کە بەبێ زیان دەکرێت و ئەنجامی کارەکەش باتڵ و پڕوپووچە و تەپڵ لێدان لە خەودا، پیاوێکە کە درۆی جوان و بریق و باق دەکات بە ڕووکەش و لە پاشە ملەش بە خراپە باسی خەڵکی دەکات و قسەی نەشیاو بەکار دێنێ.

تعليقات