خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تووتی:
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی تووتی لە خەودا، نیشانەی منداڵ و غوڵامە.
ئەگەر دیتی تووتی قسەی لەگەڵ دەکرد، واتە کارێک دەکات کە خەڵکی سەریان لێی سووڕ دەمینێ.
تووتی مێینە لەخەودا، نیشانەی کچی شوو نەکردووە و تووتی نێرینەش، نیشانەی پیاوێکی دڵساف، یان غوڵامێکی لە خواترسە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تووتی لە خەودا، سێ واتای هەیە.
یەکەم: هەبوونی منداڵ. دووەم: کچی شوونەکردوو. سێیەم: شاگردی ئازا و زیرەک.
Comments
Post a Comment