خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تابڵۆ:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تابڵۆ:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی لەسەر سەقفی ماڵ یان دیوارەکەی، وێنەی دەکێشا، واتە بە کاری دونیاییەوە خەریک دەبێت و لەخۆبایی و لووتبەرز دەبێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: وێنەکیشی و کاری دەستی لە خەودا، نیشانەی کاری باتڵ و پڕوپووچە.
ئەگەر بینی بە خەنە، وێنەی لەسەر دەستی خۆی دەکێشا، واتە لە کاسبییەکەی خۆیدا فێڵبازە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی وێنەکێشی لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم: جوانی و بریق و باقی دونیا. دووەم: کاری پڕوپووچ. سێیەم: فێڵ و فڕیو. جوارەم: درۆ.

تعليقات