خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێڵاو:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێڵاو:

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر دیتی لە خەویدا پێڵاوی لە پێدابوو لە زستاندا، نیشانەی خێرە و لە هاویندا نیشانەی خەم و مەینەتییە.
بەڵام لێکدەرەوانی خەو لە لێکدانەوەی پێڵاودا، ناکۆکن.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی پێڵاو لەخەودا، نیشانەی ژنە.
ئەگەر بینی پێڵاوی تازەی لەپێدابوو، واتە ژنێک دێنێ، یان کەنیزەکێ دەکڕێت.
ئەگەر دیتی پێڵاوەکانی ڕەشن، واتە ئەو ژنە دەوڵەمەند دەبێت.
ئەگەر دیتی سەوز بوو، واتە ئەو ژنە داوێن پاک دەبێت.
ئەگەر سوور بوو، واتە ژنەکەی بە زەوق و سێکسییە.
ئەگەر زەرد بوو، واتە ژنەکەی شێوە نەخۆشە.
ئەگەر بە چەکی جەنگەوە بوو، نیشانەی ئەوەیە دوژمن داخ لە دڵە بۆی، ئەگەر بەبێ چەک دیتی، نیشانەی خەمە.
ئەگەر دیتی پیڵاوەکەی لە پێستی خۆشەکراو دروست کرابوو، نیشانەی ئەویە ژن دێنێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی پێڵاوی هەبوو، ئەوا بەقەدەر ئەوە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی پێڵاوەکەی دڕابوو، واتە ژنەکەی دەمرێت.
ئەگەر بینی پێڵاوەکانی لە ماڵەکەی فرێدایە دەرەوە، واتە لە ژنەکەی جودا دەبێتەوە (تەڵاقی دەدات).
ئەگەر بینی پێڵاوەکانی دڕێندرا، واتە گەنجەکان مەبەست و تەمەعیان لە خزمەکانی داوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پێڵاو لە خەودا، حەوت واتای هەیە.
یەکەم: ژن. دووەم: خزمەتکار. سێیەم: کەنیزەک. چوارەم: هێز. پێنجەم: بژێوی ژیان. شەشەم: پارە و سامان. حەوتەم: گەشت.
هەروەها بینینی پێڵاو لە خەودا، نیشانەی پیاوێکە کە میرات دابەش دەکات.

تعليقات