خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێغەمبەرایەتی:

 خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێغەمبەرایەتی:


جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی لە چاکەکارییەوە بۆ خراپەکاری گۆڕا، نیشانەی پیسی و هەڵگەڕانەوەیە.
ئەگەر بە پێچەوانەوە خەوەکەی دیت، واتە نیشانەی خۆشی و بەختیاری و دین و دونیایەتی.
دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر بینی ببوو بە پێغەمبەر وەکوو پێغەمبەرانی تر و خەڵکی بۆ لای خودا و ڕێگای یەکتاپەرستی هان دەدا، واتە سەرەتا تووشی بەڵا و ناڕەحەتی دەبێت و دووای ئەوە بەسەر دوژمنانیدا زاڵ دەبێت.
ئەگەر بینەری خەوەکە پاک و چاکەکارە، هەمان لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، چونکە بەڵا و ناڕەحەتییەکەی لە دونیادا کەمترە لەوە.
ئەگەر دەوڵەمەند و زەنگینە، واتە ڕزق و ڕۆزی دونیای زۆر دەبێت، بەڵام دینەکەی لێ تێک دەچێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی ناوەکەی گۆڕا، بەشێوەیەک کە بەناوێکی باش بانگ دەکرا، وەکوو محەممەد و مەحموود و سەعید و ساڵح و عەلی و لەو جۆرە، نیشانەی ئەوەیە کە بە خێر و چاکە یادی دەکرێت.
ئەگەر بەپێچەوانەوە خەوەکەی بینی، واتە خەڵکی بەشەڕ و خراپە باسی دەکەن.
ئەگەر بینی، ببوو بە فەرمانڕەوا و حاکم، یان ئەمیر و قازی، واتە لە پیشەکەی خۆیدا، ڕاست و دادپەروەر و بە ویژدانە.
ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمەی بینی، نیشانەی شەڕ و خراپەیە.

تعليقات