خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێست:

خەوننامەی کوردی، بەشی پە؛ پێست:


دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: پێستی لەشی مرۆڤ لە خەودا، خۆناوندن و کوێخایەتی مرۆڤە.

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر پێستی مرۆڤ خاوێن کرایەوە بەشتێک وەکوو سڕینەوە، نیشانەی ڕزق و ڕۆزی و بەرەکەتە.

ئەگەر کەسێ بینی پێستی لەشی، هەڵی داوە، واتە راز و نهێنییەکەی بڵاوە دەکات و ماڵ و سامانەکەی لە دەست دەچێت.

ئەگەر دیتی پێستی ڕەش و تاریکە، خەمبار دەبێت.

ئەگەر پێستی قاچی ڕوونە، واتە خوازیاری کارەکەیەتی.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی پێستی هەموو گیانەوەرە چوارپێکان لە خەودا، سەروت و سامانە و پێستی وشتر میراتە.

ئەگەر پیاوێکی گەورەپایە بوو و پێستی مەڕی دیت لە خەویدا، نیشانەی ڕزق و ڕۆزی خاوەنی خەوەکەیە.

ئەگەر پێستی درەختی سەوزی دیت، واتە خاوەنەکەی ڕۆژووەوانە.

ئەگەر بینی پێست لە کوشتارگا (سەربڕخانە) گەڕایەوە، واتە سەروت و سامانێک لەو کەسە دەستێنێت کە پەیوەندیدارە پێیەوە.

ئەگەر بینی باڵاخانەیەکی دروست کرد بەهۆی پێست کەوڵکردن، ئەگەر کەسەکە قەساب (سەربڕ) بوو واتە لە ماڵەکەیدا دیوار بەرز دەکەنەوە.

ئەگەر مامۆستا بوو، ئەوا زوڵم لە منداڵان دەکات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی پێستەی چێلی کەوڵ دەکرد، واتە ئەو کەسە پیشە کۆن و شتە خراپەکان لە شتی باشدا بەکار دێنێتەوە و لەلایەن فەرمانڕەواوە پاڵپشتی لێدەکرێت و وەکوو سەرداران و پایەبەرزەکانی لەشکری فەرمانڕەوا، سەرپیچی دەکات لە زۆربەی کارەکاندا.

تعليقات