کادرێکی هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ بە دەست گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.

کادرێکی هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ بە دەست گرووپێکی چەکداری نەناسراو کوژرا.

ڕۆژی دووشەممە (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٧ی ژانویەی ٢٠١)، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سنوورەکانی ورمێ، کادرێکی هەنگی سنووری ئەو پارێزگایە لەو تێکهەڵچوونەدا کوژرا.
لەو تێکهەڵچوونەدا کە لە سنووری زیوەی شاری ورمێ هاتووەتە ئاراوە ”مەیسەم نژاد وەلی“ کە خەڵکی گوندی ”قوپی بابا عەلی“ خەڵکی مەهاباد بووە و کادرێکی بە ناوبانگی ئەو هەنگە سنووریە بووە لە ئاکامی ئەم شەڕەدا کوژراوە.
هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێکی سیاسی و چەکداری بەرپرسیاریەتی ئەو تێکهەڵچوونەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.


تعليقات