بەشی چوارەمی مێژووی نوێ؛ ناوی هەندێک لە ڕووناکبیرە فەڕەنسییەکان، ڤۆڵتێر ١٦٩٤ز-١٧٧٨ز:

لە خوارەوە تەنیا لە ڤۆڵتێر و مۆنتسکیۆ و ڕۆسۆ، کە لە سەرەکردەکانی ئەم بزووتنەوەیەن دەکۆڵینەوە بۆ ئەوەی لە سرووشتی و کاریگەری ئەم بزووتنەوەیە بگەین:


ڤۆڵتێر ١٦٩٤ز-١٧٧٨ز:
ڤۆڵتێر لە بەناوبانگترین ڕووناکبیرە فەڕەنسییەکانە و زۆرترین خوێنەری هەبووە. وێڕای ئەوەی بیروباوەڕەکانی قووڵ نەبوون و شتێکی تازەی نەهێناوەتە جیهانی بیرکردنەوە، کەچی کاریگەرترین فاکتەری بەتوانا بووە لە وریاکردنەوەی چینە جیاکانی خەڵکیدا، ئەویش بەوەی گاڵتە جاری و پێکەنیناوی و ڕەخنەی تەنزێنەر شێوازی تایبەتی ئەو بووە.
گاڵتەی بە کڵیسە و بیروباوەڕکانی کردووە، پیاوە ئایینیەکان و کردەوەکانیانی بە کەم و سووک زانیوە کاتێک بینیویەتی چۆن هیگۆنۆتەکان (پڕۆتستانتە فەڕنسییەکان) دەچەوسێنرێنەوە.
هێرشی کردووەتە سەر توندڕەوی ئایینی، هەروەها پادشایەتی داوەتە بەر گاڵتە و سووکی، ڤۆڵتێر لە نووسینەکانیدا بەرگری لە هەست و شکۆمەنی مرۆڤ دەکرد، وە کاتێک کتێبە بەناوبانگەکەی ((نامەکان دەربارەی ئینگلیز))ی دانا دادگای باڵای پاریس بڕیاریدا ئەم کتێبە لەبەردەم جەماوەردا بسووتێندرێ چونکە تیایدا هێرش دەباتە سەر حکوومەتەکەی ئەو کاتەی فەڕەنسا.
دەتوانین بڵێین کە ڤۆڵتێر بە شێوازە گاڵتەجارییەکەی لە داشۆرین و شێوە زمانە ڕوونەکەی و بانگەوازە مرۆڤایەتییەکەی توانیویەتی کارێکی ئاشکرا بکاتە سەر مێژووی سەدەی هەژدەیەمین و شۆڕشی فەڕەنسا.

تعليقات