ئەگەری پێکردنی گلۆپی سەوزی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل بە مەبەستی هێرشكردنە سەر حەشدی شەعبی لەناو خاكی عێراق.
ئەمریكا بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك
وەزیرانی عێراقی راگەیاند كە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر حەشدی شەعبی لە
عێراق، ئەوا ئەمریكا هیچ کاردانەوەیەکی نابێت .
تۆڕی هەواڵی “ڕووسیا ئەلیەوم” بڵاوی كردەوە
كە پۆمپیۆ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، بە سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی
راگه‌یاندووه كە وڵاتەكەی هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت لە ئه‌گه‌ری بۆردوومانی
ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حه‌شدی شه‌عبی کە دامەزراوەی دەستی ئێرانن.
لە وەڵامی پۆمپیۆدا، عەبدولمەهدی
نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و هۆشداریشی داوەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، كە هەر
هێرشێكی لەم شێوەیەی ئیسرائیل، دەرەنجامی مەترسیداری لەسەر ناوچەكە لێ
دەكەوێتەوە.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بەشێوەیەكی فەرمی سه‌ردانی بەغدا و هەولێری كردبوو.
Comments
Post a Comment