کاسبکارانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥ چەکداری سەر بە ئێرانیان بریندار کرد.

کاسبکارانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە بەرنگار بوونەوە و هێرش کردنە سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.

لە ئاکامی تێکهەڵچوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی هەورامان و بانە، ٥ چەکداری ئێرانی بریندار کران.
شەوی دووشەممە (٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ١٤ی ژانویەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی نیسانە سەر بە ناوچەی نەوسوود لەگەڵ کۆلبەران و کاسبکارانی کورد بە شەڕ هاتوون و لە ئاکامدا چوار کەس لە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کراون.
کاسبکارە ناڕازییەکان ئۆتۆمبێلێکی هێزە چەکدارەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە و ٤ لەو چەکدارە بریندارانەش بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.
لەلایەکی دیکەوە و هەمان شەو، لە ئەنجامی تێکهەڵجوونێک کە لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە لە نێوان کاسبکاران و هێزە چەکدارەکانی ئێران هاتبووە ئاراوە، چەکدارێکی ئێران بە سەختی بریندار کرا بوو.
میدیا حکوومەتیەکانی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا (سەرەتای ساڵی ٢٠١٩)، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٤ کەسیان بریندار بوون.

تعليقات