بەشی نۆیەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ هەسارۆکەکان (Asteroid):

وا پێدەچیت لە ناوچوونی (دیناسۆرەکان) بە هۆی کەوتنە خوارەوەی نەیزەکێکی گەورەوە بووبێت کە لە پێش چەند ملیۆن ساڵێک ڕوویداوە.


پشتێنەی هەسارۆکەکان دەکەوێتە نێوان خولگەی مەریخ و موشتەری، وەکوو هەسارۆکەکانی ناوەوە لە بارستەی تاوەریی یا کانزای پێکهاتوون، واپیدەجیت کە پاشماوەی هەسارەیەک بووبن، بە هەر هۆیەک بووبێت تەقیونەتەوە. بوون بە هەسارۆکەی قەبارە جیاجیا، تێیاندا هەیە تیرەکەی دەگاتە (١٠٠٠کم) هەشیانە تیرەکەی لە چەند سەد مەترێک تێپەڕ ناکات.
لە ڕووی شێوەوە، هەندێکیان لە شێوەی گۆیە و زۆریشیان شێوەیان ناڕێکە جار هەیە هەسارۆکەیەک لە خولگەی خۆی دەردەچێت و بۆ لای زەوی دێت، کە کەوتە نێو بەرگەگازی زەوی لێکدەخشێن و گڕدەگرێت و ڕووناکییەکی پڕشنگداری لێ پەیدا دەبێت، پێی دەگوتریت( شوهب) یان (ئەستێرەی ڕژاو)، ئەو بەشەی کە ناسووتێ و بەرگە گاز دەبڕێت و دەکەوێتە سەر زەوی پێی دەگترێت (نەیزەک) سەرەڕای ئەوەی کە زۆربەیان دەکەونە ناو زەریاکان یا پێش ئەوەی بکەونە سەر زەوی دەسووتێن.
بەڵام جاریش بووە کارەساتی گەورەیان ناوەتەوە و گۆڕانی گەورەیان بە سەر زەویدا هێناوە، وا پێدەچیت لە ناوچوونی (دیناسۆرەکان) بە هۆی کەوتنە خوارەوەی نەیزەکێکی گەورەوە بووبێت کە لە پێش چەند ملیۆن ساڵێک ڕوویداوە.

تعليقات