فەرماندەیەکى “لەشکرى رۆژ” وڵامی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت: ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێمە بگەڕێینەوە سووریا

فەرماندەیەکى “لەشکرى رۆژ” وڵامی تورکیا دەداتەوە و دەڵێت: ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێمە بگەڕێینەوە سووریا

لەشکری ڕۆژ ساڵى ٢٠١٢دا لە هەرێمى کوردستان دامەزرا و لەلایەن فەرماندەیی زێرەڤانییەوە مەشق و راهێنانى سەربازییان وەرگرت و ژمارەیان نزیکەى ١٠ هەزار پێشمەرگەیە لە رەگەزى نێر و مێ، هەموویان کوردى رۆژئاوای كوردستانن.
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیەكی پێشمەرگەی لەشكری “رۆژ” ئاشكرای كرد ئەمریكا هەوڵ دەدات هێزەكانیان بگەڕێنێتەوە رۆژئاوای كوردستان.

ئاژانسی هەواڵی “ئەنادۆڵو”ی توركی، لە زاری فەرماندەیەکى پێشمەرگەی لەشکرى “رۆژ”ی گواستەوە كە لەبارەى گەڕانەوەى لەشکرى رۆژ بۆ سووریا ئاشکراى كردووە ئەمریکا هەوڵ دەدات سەرجەم پێشمەرگەکانى لەشکرى رۆژ بگەڕێنێتەوە سووریا.

ئەنادۆڵو رایگەیاندووە كە فەرماندەكە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بەڵام ئەوەشی گوتووە كە لەشكری رۆژ هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ پەکەکە ئەنجام نادات، چونكە ئەوەى تا ئێستا رێگر بووە لە هەوڵەكانى ئەوان لە رۆژئاوای كوردستان و سووریادا، تەنها پەیەدە و پەکەکە بوون، ئەگینا چەند ساڵێك پێش ئێستا دەگەڕانەوە.

هێزی لەشکرى رۆژ، باڵى سەربازیی ئەنجوومەنى نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەكەسە)یە و لە ئادارى ساڵى ٢٠١٢دا لە هەرێمى کوردستان دامەزرا و لەلایەن فەرماندەیی زێرەڤانییەوە مەشق و راهێنانى سەربازییان وەرگرت و ژمارەیان نزیکەى ١٠ هەزار پێشمەرگەیە لە رەگەزى “نێر و مێ”نە کە هەموویان کوردى رۆژئاوای كوردستانن.

Comments