بەشی هەشتەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ دووکەوتەکان-دوورکەوتەکان/مانگەکان:

بەشی هەشتەمی ئەستێرە و هەسارە ناسی؛ دووکەوتەکان-دوورکەوتەکان/مانگەکان:


ژمارەیەکی زۆر مانگ لە کۆمەڵەی خۆردا هەیە، هەریەکەی لە خولگەیەکی تایبەت بە دەوری هەسارەکاندا دەخولێنەوە، لە قەبارەی جیاوازدان، زۆربەیان بە هۆی مانگە دەستکرد و کەشتییە ئاسمانییەکان دۆزراونەتەوە.

(زەوی یەک مانگ)ی هەیە، (مەریخ ٢ مانگ)، (موشتەری ٦١ مانگ)، (زوحەل ٤٦ مانگ)، (ئۆرانۆس ٣٠ مانگ)، (نیپتۆن ١٧ مانگ).

* گالیلۆ بە هۆی تەلیسکۆپەکەی تەنها چوار دووکەوتەی (موشتەری) دۆزییەوە، لەو سەردەمە زانایانی گەردوون ناسی وایان دانابوو کە بێجگە لەم چوار مانگە مانگێکی دیکە بوونی نییە، بە تێپەڕبوونی کات و پێشکەوتنی تەلیسکۆپ دووکەوتەی دیکە دۆزرایەوە، بەڵام لەوانی پێشوو بچووکتر بوون.

لە ساڵی (١٨٩٢) گەردوون ناس( برنارد) مانگی ئەمالیسا (Amalisa)ی کە تیرەکەی (٢١٠)کم دۆزییەوە.

لە سەدەی بیستەم مانگ دوای مانگ دۆزرایەوە تا ساڵی (١٩٥١) ژمارەیان گەیشتە (١٢) دووکەوتە.

لە دوای ساڵی (٢٠٠٧) ژمارەی دووکەوتەکانی موشتەری گەیشتە (٦٣) کە دوا ژمارەی مانگەکانە.

زۆربوونی ژمارەی دووکەتەکان پەیوەندی بە هەسارۆک و کلدارەکانەوە هەیە، دۆزینەوەیان پەیوەستە بە گەڕان و پێشکەوتنی تەلیسکۆپ، بە بۆچوونی زانایان دووکەوتە هەیە، کە بە دەوری هەسارەکاندا دەخولێتەوە، پێشتر کلدار بوونە، بەڵام کێشی هەسارەکان دیلیان کردوون.

تعليقات