سەرۆككۆماری میسر رایگەیاند، عێراق وڵاتێكی بەهێز و بەتوانا
بوو، بەڵام كەسانێك كاریان لەسەر رووخاندنی كرد، جەختیشیكردەوە، ئەو وڵاتەی
دەڕووخێت جارێكی دیكە وەكوو خۆی لێنایەتەوە.
لەمیانی بەشداریكردنی لە دیالۆگی كراوە لەگەڵ گرووپێك لە گەنجان لە دووەمین رۆژی چالاكییەكانی كۆڕبەندی لاوانی جیهانی، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆككۆماری میسر بە گەنجێكی عێراقی گوت “داعش لە سەدا چەندی خاكی عێراقی كۆنترۆڵكرد، وێرانیكرد؟ تۆ عێراقت نەبینیوە، من بینیومە، وڵاتێكی بەهێز و بەتوانا بوو”.

بەڵام عەبدولفەتاح سیسی رەشبینە بە “بەهێزبوونەوەی جارێکی دیکەی عێراق و
بە گەنجە عێراقییەکەی گوت ” عێراق، لە رووی سیاسی، ئابووری و سەربازی
بەهێز و توانابوو، خەڵك دەستیان بە جووڵەكرد بۆ رووخاندنی دەوڵەت بەئومێدی
دووبارە بونیادنانەوەی، بەڵام ئەو دەوڵەتەی دەڕووخێت، جارێكی دیكە وەكوو
خۆی لێنایەتەوە”.
Comments
Post a Comment