ئەم نووسینە سۆمەریە چوار ھەزار ساڵ پێش باس لە تۆفانی نوح دەکات.

ئەم نووسینە سۆمەریە چوار ھەزار ساڵ پێش باس لە تۆفانی نوح دەکات.
دەقێکی بزماری کە بە زمانی سۆمەری نووسراوە ،پەسەندی چیرۆکە ئاینیەکان دەربارەی تۆفان و کەشتیەکەی سەردەمی نوح دەکات .
بەپێی ئەم نووسینە مێخیەیی بابلیەکان کە بۆ ٣٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، تۆفانی نوح لە سەردەمی سۆمەریەکان لە (میسۆپۆتامیا) ڕووی داوەو کەشتیەکەش لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستان گیرساوەتەوە .
بەپێی دەقەکە ئێستا لە مۆزەخانەی بەریتانیا پارێزراوە لەلایەن پڕۆفیسۆر(ئارڤینگ فاینکڵ) کاری وەرگێڕانی بۆ کراوە “خودا داوا لە پادشای سۆمەری(ئاتارم ھازیس_نوح) دەکات کەشتییەکی گەورە لە قامیش و قیر دروست بکات بۆ ئەوەی ژیانی مرۆڤ بۆ ھەمیشەیی ڕزگار بکات لەو لافاوەی بەڕێوەیە.
لەو نووسینەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کەشتیەکە ٢٢٠ پێ چوارگۆشە و ٢٠ پێ بەرز بووە و ناوەوەی بەش بەش کراوە بۆ جیاکردنەوەی ئاژەڵەکان لە یەکتری.
قورئانی پیرۆز لە ١٢٠ ئایەت دا چیرۆکی ٩٥٠ ساڵ پێغەمبەرایەتی نوح مان بۆ دەگێڕێتەوە کە نەسلی نۆیەمە لە ئادەمەوە .ئەگەرچی قورئان مێژووەکەی باس نەکردووە بەڵام، بە پێی ئەم بەڵگەی لەبەردەستە تۆفانی نوح چوار بۆ پێنج ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە ناوەڕاستی عێراق ڕوویداوە.

ناوی زانایەکە بە ئینگلیزی:  Irving Finkel
سەرچاوە: شوێنەوارەکانی کوردستان

تعليقات