گۆڕینی دراوی هەزار دیناری عێراقی

لابردنی سورەتی “ئیخلاس” و گۆڕینی بە هێمایەکی ئاشووریەکان.

ئەم هێمایە لە ساڵی ۱۹٦٨ لەلایەن "جۆرج بیت ئتانۆس" لە هاوپەیمانی جیهانی ئاشووریەکان دۆزاروەتەوە و دیزاینکراوە کە بنکەکەی لە ئێرانە، لە تاران لە ساڵی ۱۹۷۱  بە ڕەسمی کراوەتە ئاڵای ئاشوریەکان ، کە ئایدۆلۆجیای ئەم هاوپەیمانیە ناشیۆناڵیستی ئاشووریە واتە هەوڵ دەدەن بۆ سەرخستنی ئاشووریەکان بە شێوازی ڕەگەزپەرستانە ، ئەمەی کردوویانە بە پشتگیری ئێرانە کە بەوەی ئێران و مەرجیعیەتی شێعە دەستێکی باڵایان هەیە لە زۆربەی بڕیار و ڕووداوەکانی نێو عێراق هەروەک دروستبوونی حەشدی شەعبی تەنها لە ڕێگەی یەک فەتواوە.!.
ئەمە پەیامێکی ئێرانیەکانە لە ژێر چەتری شێعەگەری و مێژووی خۆیانەوە دەستیان پێکردووە بۆ تواندنەوەی مێژووی کورد و عەرەبی سوننە لە عێراق.




 

تعليقات