شێخ عەبدوالقادر تاڵەبانی دەڵێ ئێمە عێراقین و عێراقیش دەمێنینەوە.

شێخ عەبدوالقادر تاڵەبانی پوورزایەکی پاڤڵ تاڵەبانی دەڵێ ئێمە عێراقین و عێراقیش دەمێنینەوە.

شێخ عەبدوالقادر تاڵەبانی دەڵێ ئێمە عێراقین و عێراقیش دەمێنینەوە، تۆماری ڤیدیۆیی پوورزایەکی پاڤڵ تاڵەبانی سەرلەنوێ تاڵەبانییەکان شەرمەزار دەکا، تۆماری ڤیدیۆیی پوورزایەکی پاڤڵ تاڵەبانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دێنێ و شەرمەزارییەکی نوێ بۆ تاڵەبانییەکان دێنێتە کایەوە، بەهۆی قسەکردنی بەناوی حەشدی شەعبی و دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستانەوە.
لە دوێنێ یەکشەممە ٢١ی ١٠ی ٢٠١٨ەوە، تۆمارێکی ڤیدیۆیی قادر تاڵەبانی، پوورزای پاڤڵ تاڵەبانی بڵاو بووەتەوە کە بە ناوی حەشدی شەعبییەوە قسە دەکات و شانازی بە بنەماڵەی خۆی (تاڵەبانی) دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئەوان قەبوڵی ناکەن عێراق دابەش بکرێت.
هەر لە قسەکانیدا ئەو تاڵەبانییە تازە دەرکەوتووە باسی هەوڵەکانی سەربەخۆیی کوردستان دەکات و نایشارێتەوە کە ئەو بابەتە کۆتایی هاتووە.
هەرچەندە قادر تاڵەبانی تۆمارێکی ڤیدیۆیی تازەی لە هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تۆمارە ڤیدیۆییەکە بۆ ساڵی ٢٠١٤ دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ڕوونکردنەوەکەشیدا قسەکانی نێو ڤیدیۆکەی ڕەت نەکردووەتەوە کە تێیدا دژایەتیی سەربەخۆیی کوردستان و ویستەکانی خەڵکی کوردستان دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی لە تۆمارە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، ناوی قادر تاڵەبانییە کە فەرماندەی لیوایەکی گرووپی عەسایب ئەهلی حەقی حەشدی شەعبییە و لە داگیرکردنی کەرکووک و سووتاندنی ماڵی کورداندا گرووپەکە دەستیان لە وێرانکاریکردنی ماڵی کوردان و کوشتنی پێشمەرگە خۆبەخشەکانی خورماتوودا هەبووە.


تعليقات