ئەمریکا دەیەوێت کیانێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی فورات دابمەزرێنێت

ئەمریکا دەیەوێت کیانێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی فورات دابمەزرێنێت

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا هەوڵی دروستکردنی کیانێکی کوردی لە رۆژهەڵاتی سووریا دەدات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە، لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات (رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە)، کارگەلێک روودەدەن، کە ”رووسیا بەهیچ شێوەیەک قبوڵیان ناکات“.
سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا بەهاوکاریی هاوپەیمانە کوردەکانی، هەوڵی دروستکردنی ”کیانێکی نیمچە دەوڵەتی“ لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە سووریا دەدات، کە مەبەست لێی کیانێکی کوردییە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا پێی وایە ئەمریکا بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و مانەوەی خۆی لە سووریا، نایەوێ بارودۆخی ئەو ناوچانە جێگر بێت و بەرەو سەقامگیری بچێت

تعليقات